دوو وەزیری تورکیا لە هەولێرن و درۆنەکانیشیان سیدەکان بۆردومان دەکەن



هاوکات لەگەڵ سەردانی دوو وەزیری تورکیا بۆ هەولێر، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیشیان ئۆتۆمبێلێکیان لە سیدەکان بۆردومان کرد.

دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لەسەر ڕێگای سنینێ لە قەزای سیدەکانی پارێزگای هەولێر بۆردومان کرد.

لە ئاکامی بۆردومانەکەدا سێ کەس گیانیان لە دەستداوە کە ڕاگەیەندراوەکەی دژە تیرۆر بە “بەرپرسێکی باڵا و دوو چەکداری پەکەکە” ناساندوونی.

ئەم بۆردومانە هاوکاتە لەگەڵ سەردانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا بۆ هەولێر.

هاکان فیدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا، جەختیکردەوە لە بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان و ڕایگەیاند، “سوپاسی هاریکارییەکانیان دەکەین بۆ ڕزگاربوون لە بەڵای تیرۆر”.

وتیشی: “ئێستا پەکەکە لە عێراق خۆی شاردووەتەوە و ئەم ڤایرۆسە لە عێراق ناهێڵین و لەگەڵ بەغدا و هەولێردا ڕژدین لەسەر پاککردنەوەی خاکی عێراق لە ڕێکخراوی تیرۆریستی”.

کەریم بنزیمەی فەڕەنسی دێتە هەولێر
پێشت کەریم بنزیمەی فەڕەنسی دێتە هەولێر
عێراق ڕێککەوتننامەیەکی بۆ هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە واژۆ کرد
دواتر عێراق ڕێککەوتننامەیەکی بۆ هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە واژۆ کرد
ەیوەندیدار