نێچیرڤان بارزانی: هه‌رگيز پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى توركيا لەبیرناکەین



سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تورکیا له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا پشتگیری هەرێمی کوردستانی کردووە و “هه‌رگيز پشتگيرى و هاوكارييه‌كان”یان لەبیر ناکەین.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان پێشوازى له‌ هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كرد و لە کۆبوونەوەیەکدا “په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ‏بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ‏گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى تاوتوێ ‏كران”.‏

سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به‌ سه‌ردانه‌كه، دووپاتى ‏كرده‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ گرنگى و بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا ‏ده‌ڕوانێت كه‌ به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شى ئابوورى، بازرگانى و ئه‌منى پێكه‌وه‌ ‏ده‌يانبه‌ستێته‌وه و ئاماده‌يه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ ‏ئه‌نقه‌ره‌ بدات.

هه‌روه‌ها سوپاسى توركياى كرد بۆ پشتگيرى له‌ هه‌رێمى كوردستان ‏له‌ هه‌موو بواره‌كان و به‌تايبه‌تى له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا و ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ هه‌رێمی ‏كوردستان هه‌رگيز پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى توركيا له‌بير ناكات.‏

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم، “وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ توركيا ‏گرنگييه‌كى تايبه‌ت به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و ‏به‌غدا و هه‌ولێر گرنگييه‌كى تايبه‌تيان بۆ توركيا هه‌يه”‌.

هاوکات “ستايشى ئارامى و ‏سه‌قامگيريى هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستانى كرد و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ ‏فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا له‌ هه‌موو ‏بواره‌كاندا ده‌ربڕى”.

ڕاشیگەیاند کە هاکان فیدان سوپاسى ڕۆڵى نێچيرڤان بازرانى كرد له‌ ‏بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا.‏

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ بايه‌خه‌وه‌ باس له‌ پرسى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى ‏نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وه‌ كرا و ‏له‌مباره‌يه‌وه‌ بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌، هه‌روه‌ها دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ‏جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، خرانه‌ به‌ر باس.‏

تورکیا دەیەوێت بە بەردێک سێ چۆلەکە لە عێراق بکوژێت
پێشت تورکیا دەیەوێت بە بەردێک سێ چۆلەکە لە عێراق بکوژێت
کەریم بنزیمەی فەڕەنسی دێتە هەولێر
دواتر کەریم بنزیمەی فەڕەنسی دێتە هەولێر
ەیوەندیدار