بوومەلەرزەیەکی بەهێز لەم شارەی کوردستان ڕوویدا



ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگای مەلەتی لە باکووری کوردستان ڕوویدا.

بەڕێوەبەرایەتی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، کاتژمێر 8:35 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5 پلەی ڕێختەر لە شارۆچکەی “یەشیل یورت” سەر بە مەلەتی ڕوویدا.

بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە ئەگەری کەوتنەوەی زیانی گیانی و ماددی نەداوە.

بە پێی چەند دیمەنێکی ڤیدیۆییش دەردەکەوێت هاووڵاتییان بۆ پاراستنی گیانیان لە دوای بوومەلەرزەکە لە ماڵەکانیان چوونەتە دەرەوە.

پارێزگای مەلەتی یەکێك بوو لەو ناوچانەی کە لە کاتی بوومەلەرزە بەهێزەکەی شوباتی ڕابردوو زیانێکی زۆری گیانی و ماددی لێکەوتەوە و تا ئێستاش شوێنەواری باڵەخانە ڕووخاوەکان لە هەندێك ناوچەی شارەکە ماوە.

دەرمانی دژە شێرپەنجە بەرهەم دەهێنرێت
پێشت دەرمانی دژە شێرپەنجە بەرهەم دەهێنرێت
لە ڕووباری خازر دوو ژن خنكان
دواتر لە ڕووباری خازر دوو ژن خنكان
ەیوەندیدار