دەرمانی دژە شێرپەنجە بەرهەم دەهێنرێت



وەزیری تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی دەرمان لە عێراق بەشێوەی پلەبەندی ڕووی لە زیادبون کردووە و لەنێویشیاندا دەرمانی دژە شێرپەنجە هەیە.

ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی دەرمان یەكێكە لە گرنگترین بەرنامەی کارەکانی حكومەت لەڕێی خستنەكاری پیشەسازیی نیشتمانی و سەرلەنوێ گەڕاندنەوەی دەستەواژەی (دروستكراوە لە عێراق- صنع في العراق).

وتیشی، “سیستمی بەرهەمهێنان هەریەك لە دەرمان، پێداویستی پزیشكی و كەلوپەلی پزیشكی لەخۆدەگرێت”.

“بەرهەمهێنانی دەرمان لە عێراق بە پلەبەندی زیاددەكات، هەنگاومان ناوە بۆ بەرهەمێنانی دەرمانی گرنگ لەوانە دەرمانی شێرپەنجە و ڕزگاركەری ژیان” .

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمە هەلێكی گەورەیە كە بەخشراوە بە كەرتی تایبەت لە سایەی حكومەتی ئێستادا.

هاوکات وەزیری تەندروستی باسی لەوەکرد كارگەیەك هەیە بۆ بەرهەمهێنانی پێداویستی پزیشكی، بەمنزیكانە و بۆیەكەمجار دەزووی نەشتەرگەری بەرهەمدەهێنرێت. هەروەها دوو كارگە هەن تایبەت بە دروستكردنی دەرزی و سرنج و یەكێكیان بەرهەمهێنانی دەستپێكردووە.

پۆلیسی دارستان: ئاگرەکەی دوکان کۆنترۆڵ کرا
پێشت پۆلیسی دارستان: ئاگرەکەی دوکان کۆنترۆڵ کرا
بوومەلەرزەیەکی بەهێز لەم شارەی کوردستان ڕوویدا
دواتر بوومەلەرزەیەکی بەهێز لەم شارەی کوردستان ڕوویدا
ەیوەندیدار