لە ڕووباری خازر دوو ژن خنكان



بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو ژن لە ڕووباری خازر خنکاون، تیمەکانیان توانیویانە تەرمەکان دەربهێننەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوووە، كاتژمێر 06:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیمەكانی بەرگری شارستانی لەسەر رووبارەكە و لە نزیك گوندی خەلیلكان-ی سەر ناحیەی گردەسێن ئامادەبوون، پاش ئەوەی ئاگادارکرانەوە کە دوو ژن لە ڕووبارەکە خنکاون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی یەكێك لەو ژنانە سەرئاوكەوت، تەرمی دووەمیش لەلایەن تیمەكانیانەوە دەرهێندراوە.

 

بەرگریی شارستانیی ئاكرێ تەمەن و ناسنامەی قوربانییەکانی بڵاوکردەوە، ئەو دوو ژنەی لە ڕووبارەکە خنکاون ناویان “حەنان رەمەزان عەبدۆ” تەمەن 23 ساڵ و “خەڵات شەعبان خەلیل” تەمەن 20 ساڵە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا تەرمەكانیان ئێستا رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە.

بوومەلەرزەیەکی بەهێز لەم شارەی کوردستان ڕوویدا
پێشت بوومەلەرزەیەکی بەهێز لەم شارەی کوردستان ڕوویدا
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە
دواتر وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار