گۆشتی ئاژەڵ لە گۆزە و مەنجەڵە کۆنەکاندا دۆزرایەوە



زانایانی شوینەوارناسی لە زانکۆی زیورخی سویسرا ڕایگەیاند، پاشماوەی پرۆتینیان لەناو گۆزە و مەنجەڵە مسە کۆنەکانی ناوچەی قەوقازدا دۆزیوەتەوە.

گۆڤاری ئای سایەنس ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم دۆزینەوەیە ئەو ڕاستییە دەردەخات کە دانیشرتوانی قەوقاز پێش ٣٧٠٠ بۆ ٢٩٠٠ ساڵ پێش زاین گۆشتی مانگا و ئاژەڵەکانی دیکەیان خواردووە. لێکۆڵەرەوان لەماوەی لێکۆڵینەوکانیاندا

لە لێکۆڵینەوەیەکدا لەسەر ئەو نمونانەی لە حەوت گۆزە وەرگیراون کە لە ناوچەی قەوقاز دۆزراونەتەوە، توێژەران شوێنپێی پڕۆتینێکیان دۆزیوەتەوە کە لە خوێن و شانەی ماسولکەکان و شیردا بوونی هەیە. دۆزینەوەی ئەو جۆرە لە پرۆتین ئەو ڕاستییە دەردەخات کە ئەم گۆزە لە چێشتلێنانی گۆشتی مانگا یان ئاژەڵدا بەکارهاتووە. هەبوونی پرۆتینی شیری مەڕ یان بزن ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئامادەکردنی بەرهەمە شیرییەکاندا بەکارهاتووە.

ئەنجامەکانی بەکارهێنانی ڕادیۆکاربۆن ئەوەیان دەرخست کە ئەم گۆزانە لە ساڵانی ٣٥٢٠ بۆ ٣٣٥٠ی پێش زاین بەکارهێنراون لە سەردەمی شارستانییەتی کۆنی “مایکۆپ” کە لە باکووری قەوقاز لە سەرەتای سەردەمی چاخی بڕۆنزدا بوونی هەبووە، واتە ئەم گۆزە مێژووەکەی زیاتر لە سێ هەزار ساڵ کۆنترە بەراورد بەو گۆزانەی پێشتر لە ناوچەکەدا دۆزراونەتەوە.

کارتە سوورەکەی ئەلیستەر هەڵوەشێندرایەوە
پێشت کارتە سوورەکەی ئەلیستەر هەڵوەشێندرایەوە
وتەبێژی پارتی: یەکێتی لە بەغداوە کێشە بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکات
دواتر وتەبێژی پارتی: یەکێتی لە بەغداوە کێشە بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکات
ەیوەندیدار