کارتە سوورەکەی ئەلیستەر هەڵوەشێندرایەوە



یانەی لیڤەرپوڵ ئەو دۆسیەیەی بردەوە کە دژی دەرکردنی یاریزانێکی بە کارتی سوور لە یارییەکی هەفتەی ڕابردووی پریمەرلگ تۆماری کردبوو.

تۆماس برامۆل دادوەری یارییەکە لە خولەکی 58دا ماك ئەلیستەری یاریزانی لیڤەرپوڵی بە کارتی سوور کردە دەرەوە.

دوای یارییەکە کە بە بردنەوەی لیڤەرپوڵ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بۆ بۆرمۆنس کۆتایی هات، یۆرگن کڵۆب ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ جەختیکردەوە لەوەی بڕیارەکە هەڵە بووە.

بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کارتە سوورەکەش، ماك ئەلیستەر لە سزای دوورخستنەوەی لە سێ یاری ڕزگاریی بوو.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێژەی بەنزینی موحەسەن زیاد دەکات
پێشت وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێژەی بەنزینی موحەسەن زیاد دەکات
گۆشتی ئاژەڵ لە گۆزە و مەنجەڵە کۆنەکاندا دۆزرایەوە
دواتر گۆشتی ئاژەڵ لە گۆزە و مەنجەڵە کۆنەکاندا دۆزرایەوە
ەیوەندیدار