وتەبێژی پارتی: یەکێتی لە بەغداوە کێشە بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکات



وتەبێژی پارتی دەڵێت، ئەگەر ئێمە لە هەرێمی کوردستان هەر کێشەیەك بۆ یەکێتی دروست بکەین، بەینی خۆمانە، بەڵام یەکێتی لە بەغداوە کێشە بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکات.

مەحمود محه‌مه‌د، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لیدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، نابێت هەوڵ بدەین لە ڕێگەی دامودەزگاکانی حکومەتی عێراقەوە کێشە بۆ یەکتری دروستکەین، کە ماوەیەکە بە داخەوە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەوە دەکات.

وتیشی: خۆزگە ئەو کێشەیەی کە یەکیتی دروستی دەکات تەنها بۆ پارتی بووایە، کێشەکانی کە دروستدەکرێت لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان دروستدەکرێت.

وتەبێژەکەی پارتی لەگەڵ داننان بەوەی لە هەرێمی کوردستان کێشەیان بۆ یەکێتی دروست کردووە، ڕایگەیاند، “ئێمە ئەگەر کێشەیەکیشمان لە هەرێم بۆ یەکێتی دروستکردبێت، کێشەی بەینی ئێمە و یەکێتییە، بەڵام ئەو کێشانەی ئەوان لە ڕێگەی بەغداوە دروستی دەکەن، کێشەیە بۆ کۆی پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان و بۆ ئابوری هەرێمی کوردستان و بۆ ئیدارە و قەوارەی هەرێمی کوردستان”.

یەکێتی بەردەوام جەختدەکاتەوە لەوەی پارتی لە ڕێی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانەوە سلێمانیی گۆشەگیر کردووە، بۆیە بە هاوکاری لەگەڵ فراکسیۆنە عەرەبەکان بڕگەیەکی لە یاسای دەستووردا جێگیر کرد کە ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دادگەرانە مامەڵە لەگەڵ سلێمانی نەکات، ئەوا سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی هەرێم و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ مامەڵەی دارایی لەگەڵ سلێمانیدا بکات.

گۆشتی ئاژەڵ لە گۆزە و مەنجەڵە کۆنەکاندا دۆزرایەوە
پێشت گۆشتی ئاژەڵ لە گۆزە و مەنجەڵە کۆنەکاندا دۆزرایەوە
ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە
دواتر ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار