ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە



ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ بەیانی، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ٨٨ هەمین کۆبوونەوەی خۆی بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن ئەنجامدەدات.

کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چوار بڕگە لە خۆدەگرێت کە ئەندامانی ئەنجومەن دەنگی لەسەر دەدەن.

بڕگەی یەکەم، هێنانە کایەی گوندی ( خەرابەی نوێ) سەر بە ناحەی تانجەرۆ، بڕگەی دووهەم، فراوانکردنی گوندی (کانی پانکە) سەر بە قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی، بڕگەی سێهەم، فراوانکردنی سنوری گوندی (زڕگوێزی گەورە) سەر بە ناحەی تانجەرۆ، بڕگەی چوارهەم، گۆڕینی ناوی ناحیەی تانجەرۆ بۆ ناحیەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی.

 

وتەبێژی پارتی: یەکێتی لە بەغداوە کێشە بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکات
پێشت وتەبێژی پارتی: یەکێتی لە بەغداوە کێشە بۆ هەرێمی کوردستان دروست دەکات
بانکی ناوەندی لەبارەی فرۆشتنی دۆلارەوە بڕیارێکی نوێیدا
دواتر بانکی ناوەندی لەبارەی فرۆشتنی دۆلارەوە بڕیارێکی نوێیدا
ەیوەندیدار