بۆچی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکانی داهاتوو بەم شێوەیە دروست دەکرێن؟



ماوەی 60 ساڵە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەسەر دیزانی فڕۆکە بازرگانییەکاندا نەهاتووە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ساڵی داهاتوودا لەسەر شێوازی فڕۆکەی مووشەکهاوێژی بی 2ی ئەمریکی دروست بکرێن.

فڕۆکەی بۆینگ 787 کە لە 2009ەوە کەوتووەتە کار و ئێرباس ئەی 350 کە ساڵی 2013 دەرکەوت، لەسەر هەمان شێوەی بۆینگ 707 و دۆگلاس دی سی 8 دروستکراون کە لە کۆتایی ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا بەرهەم هاتوون.

بەڵام گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی ناچارکردووە، بیر لە دیزانینی نوێ بکەنەوە بۆ ئەوەی سووتەمەنی کەمتر بەکاربهێنن و لەو ڕێیەشەوە ڕێژەی دەردانی غازە ژەهراوییەکان بۆ هەوا کەمبکەنەوە.

کۆمپانیای “جێت زیڕۆ” کە بارەگاکەی لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکایە ڕایگەیاند، کار لەسەر بەرهەمهێنانی فڕۆکەیەك دەکات کە باڵەکانی هاوشێوەی فڕۆکەی مووشەکهاوێژی بی 2ی ئەمریکی بێت.

کۆمپانیاکە خوازیارە تا ساڵی 2030 فڕۆکەکەی بتوانێت گەشتەکانی ئەنجام بدات کە دەردانی کاربۆن بە ڕێژەی 50٪ کەمدەکاتەوە.

بانکی ناوەندی لەبارەی فرۆشتنی دۆلارەوە بڕیارێکی نوێیدا
پێشت بانکی ناوەندی لەبارەی فرۆشتنی دۆلارەوە بڕیارێکی نوێیدا
نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
دواتر نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
ەیوەندیدار