نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین



ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکە 20 سەنت دابەزیوە.

بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 79 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 92 سەنت دابەزیوە.

گۆڕانکارى لە نرخی نەوت بەهۆی کەمکردنەوەی خستنەبازاڕی ڕۆژانەی نەوتە لە لایەن وڵاتانی عێراق، روسیا، سعودییە، ئیمارات، جەزائیر، کوێت و عومان، بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان.

بۆچی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکانی داهاتوو بەم شێوەیە دروست دەکرێن؟
پێشت بۆچی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکانی داهاتوو بەم شێوەیە دروست دەکرێن؟
داوا لە عێراق دەکرێت پرۆژە یاسای هاوڕەگەزخوازی لە پەڕلەمان بکشێنێتەوە
دواتر داوا لە عێراق دەکرێت پرۆژە یاسای هاوڕەگەزخوازی لە پەڕلەمان بکشێنێتەوە
ەیوەندیدار