بانکی ناوەندی لەبارەی فرۆشتنی دۆلارەوە بڕیارێکی نوێیدا



بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کە گەشتی دەرەوەی وڵات دەكەن هەر ١٠٠ دۆلارێكیان بە ١٣٢ هەزار دینار پێدەدرێت و هیچ بڕە پارەیەكیشیان وەك باج لێوەرناگیرێت.

ڕۆژی چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی فرۆشتنی دۆلارەوە ئاماژەی بەوەکرد، فرۆشتنی دۆلار بە شێوەی كاش لە بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو تایبەت بەو كەسانەی گەشتی دەرەوەی وڵات دەكەن بە نرخی دیاریكراو دەبێت.

ئەوەخراوەتەڕوو، پێویستە ١٠٠ دۆلار بەبڕی ١٣٢ هەزار دینار بە گەشتیاران بفرۆشرێت و نابێت بە هیچ شێوەیەك لەو بڕە پارەیە زیاتر وەربگیرێت و جەختی لەوەکردووەتەوە بەهەموو شێوەیەك وەرگرتنی باج لە كاتی فرۆشتنی دۆلاری كاش بەو هاوڵاتییانەی كە گەشتدەكەن رێگەپێدراو نییە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا بانکی ناوەندی چەند ڕێکارێکی گرتووتەبەر بۆ دابەزینی نرخی دۆلار بۆ ئەو بڕەی کە لە یاسای بودجەدا دیاریکراوە.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە
پێشت ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە
بۆچی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکانی داهاتوو بەم شێوەیە دروست دەکرێن؟
دواتر بۆچی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکانی داهاتوو بەم شێوەیە دروست دەکرێن؟
ەیوەندیدار