داوا لە عێراق دەکرێت پرۆژە یاسای هاوڕەگەزخوازی لە پەڕلەمان بکشێنێتەوە



ڕێکخراوی “هیومان ڕایتس وۆچ” بۆ جاودێری مافەکانی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بەنوسراوێک داوای لە حکومەتی عێراق کردووە دەستبەجێ پرۆژە یاسای هاوڕەگەز خوازی کە ئێستا ئاڕاستە پەڕلەمان کراوە بکشێنێتەوە.

بەپێی پرۆژە یاساکە هەرکەسێک هاوڕەگەزخوازی ئەنجامبدات ئەوا لەسێدارە دەدرێت و ئەوکەسانەش ڕەگەزی خۆیان دەگۆڕن زیندانی هەتا هەتایی دەکرێن. ڕێکخراوی هیمان ڕایتس وۆچ ئاماژەی بەوەکردووە، پرۆژە یاساکە مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات لەوانەش مافی ئازادی ڕادەربڕین، کۆبوونەوە، تایبەتمەندی، یەکسانی و جیاکاری نەکردن لە دژی هاوڕەگەزخوازان، هاوڕەگەزخوازی، دووڕەگەزخواز و گۆڕینی ڕەگەز لە عێراق.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ژیانی کەسانی هاوڕەگەزخواز و ئەوانەی ڕەگەی خۆیانم دەگۆڕن لە عێراقدا کەوتووەتە مەترسییەوە و توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت و لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە دەکوژرێن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ۳۱ی ئایار، یەکێک لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان بڕیاری داخستنی “ڕاسان”ی دا کە ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ بوو لە ناوچەکە بەهۆی چالاکییەکانی لەبواری ھاوڕەگەزخوازییەوە داخرا.

هاوکات، ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ پارێزراوی گیانی هەموو عێراقییەکان بەگوێرەی دەستوور و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەخاتە ئەستۆی حکومەتی عێراق بەبێ جیاوازی کردن لەنێوانیاندا.

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
پێشت نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
سوودانی گورزێکی نوێ لە گەورە گەندەڵکارەکان دەوەشێنێت
دواتر سوودانی گورزێکی نوێ لە گەورە گەندەڵکارەکان دەوەشێنێت
ەیوەندیدار