ڕاوێژكارێكی یاسایی داوای گۆڕینی بڕیارێكی تایبەت بە مامۆستایان دەكات



دوابەدوای گشتاندنەكەی وەزارەتی پەروەردە بۆ گواستنەوە و كەمكردنەوەی بەشە وانەی ئەو مامۆستایانەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون، ڕاوێژكارێكی یاسایی ئەو گشتاندنە بە “پێچەوانەی یاسا” وەسف دەكات و داوای گۆڕینی دەكات وەك ئەوەی لە یاسا بەركارەكاندا هاتووە بۆ بەرژەوەندی مامۆستایان و دەڵێت: “یاسا مافی مۆڵەتی 3 ساڵی نەخۆشی پێداون”.

عەبدولقادر ساڵح، ڕاوێژكاری یاسایی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دەربارەی گشتاندنتان ژمارە (353) لە 17/8/2023 تایبەت بەو مامۆستایانەی، کە دووچاری نەخۆشی شێرپەنجەبوون، سەرەرای دەستخۆشیم، بەڵام ئەم گشتاندنە ناکۆکە لەگەڵ حوکمەکانی یاسادا و ئیجتیهادە لەبەرامبەر دەقی یاسادا (اجتهاد فی مورد النص)، بۆیە داواكارم چاوی پێدا بخشێنرێتەوە لەبەر رۆشنایی دەقی یاسا و رێنماییەکان و دووبارە دەربکرێتەوە.

ڕوونیشی كردەوە، گشتاندنەکەی پەروەردە، کە وەک ئیمتیاز گواستنەوەی ڕاژە بۆ ناو سەنتەری شارەکانتان داوە بەو مامۆستایانەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە هاتوون لەگەڵ کەمکردنەوەی بەشە وانەکەیان، ناکۆکە لەگەڵ حوکمەکانی ماددەی (چل و شەشەم/4) لە یاسای ڕاژەی شارستانی ژمارە (24)ی ساڵی 1960 و ماددەی (2) لە یاسای پەککەوتنی تەندروستی ژمارە (11)ی ساڵی 1999 و گشتاندنی ژمارە (2)ی ساڵی 2013 ی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

دەشڵێت: “یاسادانەر مامەڵەیەکی تایبەتی لەگەڵ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە کردووە، کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە هاتوون بەدەر لە حوکمەکانی پێدانی مۆڵەتی نەخۆشی، بەسەر یەکەوە (3) ساڵ مۆڵەتی نەخۆشییان پێدەدرێت، نەک ڕاژەکەیان بگوازرێتەوە بۆ ناو سەنتەری شارەکان یان بەشە وانەکانیان کەم بکرێتەوە”.

جەختیشی كردەوە، کاتێک بەپێی راپۆرتی پزیشکی سەلمێنرا مامۆستاکە دووچاری ئەو نەخۆشیە هاتووە، ئەوا لەم بارەدا دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردە کوت و بەندکراوە ناتوانێت مۆڵەتەکەی پێ نەدات، بەپێچەوانەوە ئەگەر هاتوو مامۆستاکە داوای مۆڵەتەکە بکات و مۆڵەتی پێ نەدرێت بەگوێرەی ئەم گشتاندنە، ئەوا ئەگەرهاتوو لە کاتی دەوامدا دووچاری هەر گرفتێکی تەندروستی بێتەوە بەرپرسیارێتی یاسایی بۆ وەزارەت دروست دەبێت”.

پێشبینییەكان بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ ڕاگەیەنرا
پێشت پێشبینییەكان بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ ڕاگەیەنرا
بڕیار بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی درا
دواتر بڕیار بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی درا
ەیوەندیدار