بڕیار بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی درا



بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەرەتای مانگی ئەیلوول دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێدەکات و دەشڵێت: “شوێن بۆ ھەموو دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی ھەیە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی حکومەت بخوێنن”.

د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە، “لەسەرەتای مانگی ئەیلوول دەست بەدەوامی زانکۆکان دەکرێت و ھەموو ئامادەکاریەک بۆ خوێندنی ئەمساڵ کراوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ھەروەھا ھیچ گۆڕانکاریەک بەسەر وادەی خوێندنیش نەھاتووە و وەک ساڵانی رابردوو بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت”.

دەشڵێت: “ئێستا وەزارەت خەریکی ئامادەکاریە بۆ پڕۆسەی وەرگرتنی خوێندكارانی ١٢ی ئامادەیی و وەزارەتی پەروەردە نمرەی خوێندكارانی دەرچووی ١٢ی ئامادەیی ڕەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات و دواتر دەست بە وەرگرتنی خوێندكاران دەکرێت تا ١٥ی ئەیلوول خوێندكارانی دەرچووی ١٢ی ئامادەیی وەردەگیرێن”.

بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: “شوێنی ھەموو خوێندكاران دەبێتەوە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بەوەزارەت، بەڵام خوێندكار ھەیە لەوانەیە نمرەی کەم بێت و بیەوێ بچێتە شوێنێکی دیکە ئەوە ئازادە بچێتە زانکۆی ئەھلی”.

 

ڕاوێژكارێكی یاسایی داوای گۆڕینی بڕیارێكی تایبەت بە مامۆستایان دەكات
پێشت ڕاوێژكارێكی یاسایی داوای گۆڕینی بڕیارێكی تایبەت بە مامۆستایان دەكات
بارزانی: حكومەت هی خۆتانە و موڵكی گەلە
دواتر بارزانی: حكومەت هی خۆتانە و موڵكی گەلە
ەیوەندیدار