پێشبینییەكان بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ ڕاگەیەنرا



سەنتەری ئەوروپی و راگەیاندنی پێشبینیەکانی بۆ زستانی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ بڵاودەكاتەوە و شارەزایەكی بواری كەشناسی دەڵێت: “ساڵێکی پر باران و تەر بۆ سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان بەڕێوەیە”.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی سەبارەت بە شیكردنەوەی داتاكانی سەنتەری ئەوروپی بۆ كەشوهەوا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دیاردەی دوو جەمسەری زەریای ھیندی لە بارودۆخی El niño بەزۆری IOD پۆزەتیڤ ئەبێت، بۆیە ھەردوو شێوازەکە پەیوەندیەکی لێکچوو و بەھێزیان ھەیە، کە ئەمەش جارێکی دیکە کاریگەری باشی لەسەر کەشوھەوای ناوچەکانمان ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، چاوەروان دەکرێت لە ئایندەدا ڕۆژئاوای زەریای ھیندی گەرمتر ببێت و شێیەکی زۆر زیاتر بگوازێتەوە بۆ سەر ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا دواتر لەگەڵ وەرزی باراندا بەھۆکاری گواستنەوە لەڕێگای بارستە ھەوا و نزمە پاڵەپەستۆ گەرمەکاندا بۆ سەر ناوچەکەمان کاریگەری ئەبێت لەبەھێزکردنی شەپۆلەکانی باران.

وتیشی، “ھەموو ئەم سیستەمانە پێکەوە ئەمساڵ کاردەکەن لەسەر گەڕانەوەی ساڵێکی پر باران و تەر بۆ سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان، کە نمونەکانیان لەساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٨ و ٢٠١٩دا بینراوە”.

شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت
پێشت شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت
ڕاوێژكارێكی یاسایی داوای گۆڕینی بڕیارێكی تایبەت بە مامۆستایان دەكات
دواتر ڕاوێژكارێكی یاسایی داوای گۆڕینی بڕیارێكی تایبەت بە مامۆستایان دەكات
ەیوەندیدار