لە هەرێمی كوردستان چەند كەسێك تووشی “نەخۆشییەكی دەگمەن” دەبن



چەند كەسێك لە هەرێمی كوردستان تووشی نەخۆشییەكی قورس و دەگمەن بوون و پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت: “ئەو كەسانە پێویستە لە دەرەوەی وڵات پشكنینیان بۆ بكرێت، چونكە لەهەرێمی كوردستان دەرمان و خۆراك و پشكنین بۆیان زەحمەتە و نیە”.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “نەخۆشییەكی دەگمەن لە هەرێمی كوردستان هەیە، كە پێی دەگوترێت تایرۆسینیمیا و تووشبووانی ئەمانە دەرمان و خۆراك و پشكنینیان لە هەرێمی كوردستان نییە و پێویستیان بە دەرەوەی وڵاتە”.

ڕاشیگەیاند، لەهەوڵەكان بەردەوامم بۆ وەرگرتنی دەرمان و چارەسەری ئەو منداڵە نەخۆشانەی هەرێمی كوردستان، كە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەك تایرۆسینیرمیا و شەكرە، بۆیە نووسراویان بۆ وەزیری تەندروستی عێراق كردووە بۆ دابینكردنی دەرمان و چارەسەركردنیان. وەزارەتی تەندروستیش نووسراوی كردووە بۆ كۆمپانیای گشتی بەبازاڕكردنی دەرمان بۆ ئەوەی دەرمان و چارەسەرەیان بۆ دابین بكات.

وتیشی، “نەخۆشی تایرۆسینیرمیا، لەهەرێمی كوردستان دەرمان و خۆراك و پشكنین بۆیان زەحمەتە و نیە”.

تائێستا لە هەرێمی كوردستان نەخۆشیی تایرۆسینیمیا 9 تووشبووی هەن؛ 2 لە هەولێر، 1 لە كۆیە، 1 لە سلێمانی، 2 لە قەڵادزێ و كەسەكەی دیكەش لە كفرییە.

 

دوای عێراق، سوریاش بەهای دۆلاری دیاریكرد
پێشت دوای عێراق، سوریاش بەهای دۆلاری دیاریكرد
حکومەتی هەرێم دەربارەی قەرزی پێشینەکان بڕیاری دا
دواتر حکومەتی هەرێم دەربارەی قەرزی پێشینەکان بڕیاری دا
ەیوەندیدار