دوای عێراق، سوریاش بەهای دۆلاری دیاریكرد



لەدوای ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی عێراق بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، بانکی ناوەندی سوریا بەهایەکی نوێی بۆ دراوی فەرمی وڵاتەكەی بەرامبەر بە دۆلار دەركرد و بەهای هەر دۆلارێکی بە 10 هەزار و 900 لیرە دیاریکرد.

بانكی ناوەندی سوریا بەهای دۆلاری بۆ كۆمپانیاكانی حەواڵە و نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دیاریكرد و بەهای دۆلارێک بە 10 هەزار و 900 لیرە و بەهای یەک یۆرۆش بە 11 هەزار و 850 لیرە دیاریکراوە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی سوریا، لە بازاڕی ڕەش دۆلارێکی ئەمریکی لە سەرووی 15 هەزار لیرەی سوری مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەر لە رووداوەکانی 2011، یەک دۆلاری ئەمریکی بە 47 لیرەی سوری مامەڵەی پێوەدەکرا.

دوای ئەمریكا، ئەڵمانیا هۆشداری بە حكومەتی هەرێم دەدات
پێشت دوای ئەمریكا، ئەڵمانیا هۆشداری بە حكومەتی هەرێم دەدات
لە هەرێمی كوردستان چەند كەسێك تووشی “نەخۆشییەكی دەگمەن” دەبن
دواتر لە هەرێمی كوردستان چەند كەسێك تووشی “نەخۆشییەكی دەگمەن” دەبن
ەیوەندیدار