حکومەتی هەرێم دەربارەی قەرزی پێشینەکان بڕیاری دا



حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرەوە بڕیاری نوێی دا.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەبارەی دانەوەی قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرە، گۆڕانکاری لە میکانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەکان دەکرێت، بەجۆرێک ڕەچاوی دۆخی دارایی هاوڵاتییان بکرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە حکومەتی هەرێم مەبەستییەتی کە فشارو بارگرانی لەسەر هاونیشتیمانییانی هەرێمی کوردستان دروستنەبێت و میکانیزمی پێشوو لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندا گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

پێشتر کەنالی کوردستان 24 بڵاویکردبووەوە کە حکومەتی هەرێم بە فەرمانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وەرگرتنەوەی قەرزەکانی ڕاگرتووە.

لە هەرێمی كوردستان چەند كەسێك تووشی “نەخۆشییەكی دەگمەن” دەبن
پێشت لە هەرێمی كوردستان چەند كەسێك تووشی “نەخۆشییەكی دەگمەن” دەبن
بڕیارێکی نوێ دەربارەی ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل
دواتر بڕیارێکی نوێ دەربارەی ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل
ەیوەندیدار