بڕیارێکی نوێ دەربارەی ڕەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل



بەڕێوەبەرایەتی هەولێر ڕایدەگەیەنێت لەزگەدان لە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە و تەنانەت بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە ساڵانە ڕسومات دەدەن لەبەرامبەر ڕەشکردنی جامەکانی دیکەی ئۆتۆمبێلەکانیان.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ماوەیەکە تێبینی ئەوە دەکرێت کە هەندێک کەس جامەکانی پێشەوەی ئۆتومبێل بە لەزگە ڕەش دەکەن یان لەزگەی ڕەنگی جۆراوجۆری لێ دەدەن، ئێمە لێرەوە ڕادەگەیەنین کەوا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە جامی پێشەوەی ئوتومبێل هیچ جۆرە لەزگەیەک بەهەر ڕەنگێکی لێبدرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە لەزگەدان لە جامی پێشەوە ڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی مەودای بینینی شۆفێر.

هاتووچۆی هەولێر ڕاشیگەیاند، بڕیاری قەدەغەکردنەکە ئەو ئۆتۆمبێلانەش دەگرێتەوە کە ڕسوماتی ساڵانە دەدەن لەبەرامبەر جامڕەش کردن، چونکە ڕەزامەندی بەڕسوماتیش تەنها بۆ جامەکانی تری ئۆتۆمبێلە، نەک جامی پێشەوە.

حکومەتی هەرێم دەربارەی قەرزی پێشینەکان بڕیاری دا
پێشت حکومەتی هەرێم دەربارەی قەرزی پێشینەکان بڕیاری دا
دەوڵەمەندانی جیهان ملیارەها دۆلاریان زەرەرکرد
دواتر دەوڵەمەندانی جیهان ملیارەها دۆلاریان زەرەرکرد
ەیوەندیدار