نرخی دۆلار لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە



بانکی ناوەندی عێراق دۆلاری کەم دەخاتە بازاڕەوە و بە هۆیەوە نرخەکەی لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، بڕی 190 ملیۆن و 408 هەزار و 170 دۆلاری خستەڕوو کە 168 ملیۆن و 758 هەزار و 170 دۆلاری حەواڵە و 21 ملیۆن و 650 هەزاری نەخت بووە.

بە هۆی ئەوەی ئەو دۆلارەی کە بانکی ناوەندی بە نەخت دەیفرۆشێت پێداویستی بازاڕ پڕ ناکاتەوە نرخەکەی لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆش 100 دۆلار لە بۆرسەی هەولێر و سلێمانی بە 153 هەزار و 550 دینار و لە بەغدا و بەسرەش بە 153 هەزار و 250 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرا.

ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی لێکەوتەوە
پێشت ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی لێکەوتەوە
زیارەتکارانی ئێرانی گەیشتنە هەولێر
دواتر زیارەتکارانی ئێرانی گەیشتنە هەولێر
ەیوەندیدار