ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی لێکەوتەوە



لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا لە هەولێر، شۆفێرێك گیانی لەدەستدا و وتەبێژی هاتووچۆش دەڵێت، ڕووداوەکە هەڵەی هەردوو شۆفێری تێدا بووە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بارهەڵگرێکی تورکی لەسەر شەقامی 120مەتری یەکێک لە تایەکانی تەقی وشۆفێرەکەی یەکسەر لەڕێڕەوی خێرای شەقام ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرت، لەو کاتەشدا ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتای تایبەت بە خێراییەکی زۆرەوە لەدوایەوە خۆی پیێداکێشا.

ڕوونیشیکردەوە کە لە دەرەنجامی ڕووداوەکە شۆفێرێ تۆیۆتاکە گیانی لەدەستدا و زیانێکی زۆری ماددیش کەوتەوە.

فازل حاجی ئەوەشیخستەڕوو کە هەڵەی هەردوو شۆفێرەکە هۆکار بووە بۆ ڕووداوەکە و و ڕایگەیاند:

١- نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی، لەنێوان ئۆتۆمبێلەکان کە دەبوایە پەیڕەوبکرایە لەلایەن شۆفێرێ تۆیۆتاکە.

٢- لەگەڵ تەقینی تایەکە یەکسەر شۆفێرێ بارهەڵگرەکە ئۆتۆمبێلەکەی لە چەپی ڕێگاکە راگرتووە لە کاتێکدا دەیتوانی لابدات.

٢-ڕۆیشتنی بارهەڵگرەکە لە دیوی چەپی شەقام کە ئەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە لەڕێگای خێرا.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر داوای لە شۆفێران کرد یاساکانی هاتووچۆ بەهەند وەربگرن، “چونکە لەدوای لێقەومان پەشیمانی داد نادات”.

 

میدیای پارتی: بە فەرمانی مەسعود بارزانی، حکومەت وەرگرتنەوەی قەرزەکانی ڕاگرت
پێشت میدیای پارتی: بە فەرمانی مەسعود بارزانی، حکومەت وەرگرتنەوەی قەرزەکانی ڕاگرت
نرخی دۆلار لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە
دواتر نرخی دۆلار لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە
ەیوەندیدار