سوودانی بڕیارێکی دەربارەی مووچە دەرکرد



سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاسپارد دەستبەجێ کار بۆ خەرجکردنی مووچەی تازە دامەزرێندراوەکان بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاسپارد کە دەستبەجێ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بکەن بۆ خەرجکردنی مووچەی یەکەم و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا کە تازە دامەزرێندراون.

ڕوونیشیکردەوە، بڕیارەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە دەستیان بە دەوام کردووە.

لە کاتێکدا مووچەخۆرانی عێراق مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن، بەڵام تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە و تا ئێستاش ڕوون ننیە، کەی دابەش دەکرێت.

 

هۆڵێکی بلیاردی بێ مۆڵەت داخرا
پێشت هۆڵێکی بلیاردی بێ مۆڵەت داخرا
گوهدار زێباری بەبیانووی دۆسیەیەکی دیکە ئازادنەکرا
دواتر گوهدار زێباری بەبیانووی دۆسیەیەکی دیکە ئازادنەکرا
ەیوەندیدار