گوهدار زێباری بەبیانووی دۆسیەیەکی دیکە ئازادنەکرا



هەرچەندە دوێنێ گوهدار زێباری، چالاکوانی بادینان سزاکەی تەواوکرد بەڵام، تا ئێستا ئازاد نەکراوە و بە بیانووی دۆسیەیەکی دیکە لە زیندانە، کاتی ئازادبوونیشی نادیارە.

گوھدار زێباری، یەکێک لە چالاکوانی بادینان بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، پاش تەواو بوونی ماوەی زیندانییەکەی بڕیاری ئازادکردنی جێبەجێنەکرا.

بڕیاربوو تیمی پارێزەرانی بادینان و کەسوکاری گوھدار زێباری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەسەر پرسی ئازادبوونی ناوبراو و ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی ئەنجامبدەن، بەڵام ئاسایشی ھەولێر رێگەی بە ئەنجامدانی کۆنگرەکە نەدا، لەبەردەم دادگای هەولێر هێزێکی زۆری بڵاوەی پێکراوە.

بەشدار حەسەن، پارێزەری کەیسی چالاکوانانی بادینان، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی سزادراو گوهدار زێباری ماوەی زیندانیکردنەکەی تەواو کرد، وا بڕیار بوو دوێنێ ئازاد بکرێت، بەڵام بەهۆی هەبوونی دۆسیەیەکی تر لەسەری بەپێی ماددە ١٥ لە یاسای چەک، دووبارە ڕاگیرایەوە، ئێستا لە هەوڵدان بۆ ئازادکردنی چالاکوانان.

پەیامنێری (خەڵک) ڕایگەیاند، ئێستا هێزێکی ئەمنی زۆر لەبەردەم دادگای هەولێر کۆبووتەوە.

 

سوودانی بڕیارێکی دەربارەی مووچە دەرکرد
پێشت سوودانی بڕیارێکی دەربارەی مووچە دەرکرد
نوێترین زانیاری لەسەر ناکۆکییەکانی هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە و مووچە ئاشکرا دەکرێت
دواتر نوێترین زانیاری لەسەر ناکۆکییەکانی هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە و مووچە ئاشکرا دەکرێت
ەیوەندیدار