هۆڵێکی بلیاردی بێ مۆڵەت داخرا

  • 783 بینین

قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، هۆڵی بلیاردی به‌رلین داخرا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌، به‌هۆی كردنه‌وه‌ی خولی بلیارد و نه‌بونی مۆڵه‌تی كاركردن، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ هۆڵی بلیاردی به‌رلین له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری داخرا.

لە بڵاوکراوەکەی قائیمقامیەتدا هاتووە، مۆڵه‌ت، بنه‌مای كاركردنه‌ له‌ سه‌رجه‌م پیشه‌ جیاوازه‌كاندا، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ر پیشه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش به‌پێی تایبه‌تمه‌نی پیشه‌كه‌ مۆڵه‌ت له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ر‌بگرێت، پاشان ده‌توانێت ده‌ست به‌كاركردن بكات.

هه‌روه‌ها، سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی بلیارد ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كردنه‌وه‌ی خول قه‌ده‌غه‌یه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ نادرێت خول بكرێته‌وه‌ و هه‌ر هۆڵێكی بلیارد پابه‌ندنه‌بێت داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان دەستگیر کران
پێشت دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان دەستگیر کران
سوودانی بڕیارێکی دەربارەی مووچە دەرکرد
دواتر سوودانی بڕیارێکی دەربارەی مووچە دەرکرد
پەیوەندیدار