بڕیارێکی گرنگ دەربارەی حەوزەکانی ماسی درا



وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بڕیاری دا تێکدانی حەوزەکانی بەخێوکردنی ماسی لە قەزای داقوق ڕابگیرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دیلان غەفقر، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، سەبارەت بە کێشەی حەوزەکانی ماسی لە قەزای داقوق لەگەڵ عەون زیاب وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق کۆبوونەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ئەنجامی کۆبوونەوەکە وەزیری سەرچاوەکانی ئاو بڕیاری دا ڕێکارەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری تێکدانی حەوزەکان تا کۆتایی ئەمساڵ ڕابگیرێن.

پێشتر وەزارەتەکە بڕیاری دابوو بە هۆی وشکەساڵییەوە حەوزەکانی بەخێوکردنی ماسی تێکبدرێن.

تەندروستی سلێمانی داوایەک لە وەبەرهێنەران دەکات
پێشت تەندروستی سلێمانی داوایەک لە وەبەرهێنەران دەکات
دڵشکان لەڕووی زانستییەوە ڕاستە
دواتر دڵشکان لەڕووی زانستییەوە ڕاستە
ەیوەندیدار