تەندروستی سلێمانی داوایەک لە وەبەرهێنەران دەکات



ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ لەکاتی کردنەوەی بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی منداڵان لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان و دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهەوڵی هەمەلایەنە و دوای چەندین ساڵ توانییان گەورەترین یەکەی چاودێری ورد لە سەرتاسەری عێراقدا لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانەی منداڵان بکەنەوە.

لەوەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری تۆری میدیایی خەڵکدا، سەبارەت بە سەنتەری ڕاهێنانەوەی منداڵانی چوارباخ کە خزمەتگوزارییەکانی و کوالیتی بیناکەیان لە ئاستێکی نزمدایە، بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی وتی، سەنتەرەکە خزمەتێکی زۆر گەورە بەمنداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شاری سلێمانی دەکات و هیچی کەمتر نییە لە ناوەندەکانی دیکە کە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکەن.

باسی لەوەکرد، بەهۆی نەگونجاوی شوێنەکەی چەندجارێک هەوڵیانداوە لەڕێگەی وەبەرهێنەرەکانەوە بینایەکیان بۆ دروست بکرێت بەڵام هێشتا نەتوانراوە ئە کارە بکرێت، بۆیە داوا لە وەبەرهێنەرەکان و خەڵکانی خاوەن سەرمایە و دارایی دەکەم بتوانن بینایەکی شایستە بۆ ئەو سەنتەرە دروست بکرێت کە تێیدا خزمەتێکی گەورە بەتایبەتی بەمنداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکرێت.

لێخۆشبوون بۆ قەرزی کارەبا دەرچوو
پێشت لێخۆشبوون بۆ قەرزی کارەبا دەرچوو
بڕیارێکی گرنگ دەربارەی حەوزەکانی ماسی درا
دواتر بڕیارێکی گرنگ دەربارەی حەوزەکانی ماسی درا
ەیوەندیدار