دڵشکان لەڕووی زانستییەوە ڕاستە



ڕەنگە زۆرێک لە دەربڕینە باوەکان ڕاستییەکی زانستییان لەپشتەوەبێ، بەڵام تا ئێستا لای خەڵک وا باوە کە تەنها بۆ دەربڕینی دۆخێکی تایبەتە، لەوانە دەستەواژەی “دڵشکان” کە دەربڕینێکە بۆ خەمێکی زۆر، ئەوەش پێناچێت تەنها دەربڕینێکی زارەکی و نیشاندانی خەمێکی قوڵبێ لە دڵدا بەڵکو ڕاستییەکی زانستییە.

توێژینەوەیەک کە پێشتر لە ئەمریکا ئەنجامدراوە و لەلایەن گۆڤاری دڵی ئەوروپی بڵاوکراوەتەوە ئاشکرایکردووە، هەستکردن بە تەنیایی لای مرۆڤەکان لەوانەیە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد بکات و ببێتە هۆی تەسکبوونەوە یان گیرانی ئەو خوێنبەرانەی کە خۆراک دەدەن بە دڵ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەسانی هاوسەردار کەمتر تووشی جەڵتەی دڵ دەبن بەراورد بە کەسانی دیکە و کاتێک برینداربوونێک ڕوودەدات کەمتر تووشی ئاڵۆزیی ئەو قەیرانانە دەبن بەراورد بە کەسانێک کە ژیانی هاوسەرییان پێکنەهێناوە.

ڕاوێژکارێکی دڵ هۆکارەکانی ڕوون کردەوە کە بۆچی هەبوونی هاوبەشی ژیان لە ژیاندا هۆکارێکی گرنگە بۆ تەندروستی دڵ:

زۆرێک لە جەڵتەی دڵ بەهۆی توڕەبوون، نیگەرانی یان کێشەی ژیانەوە ڕوودەدەن و ئەم فشارانە لەکاتی هەبوونی هاوبەشی ژیاندا کەمتر دەبنەوە.

هاوبەشی ژیان ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ئاگادارکردنەوەی تۆ لە بوونی نیشانەیەکی تەندروستی، وەک گۆڕانی شێوازی خۆراک، گۆڕانی شێوە، شێوازی هەناسەدان، ڕەنگ، یان دابەزینی کێش، ئەمەش ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ کێشەی دڵ، لەکاتی جوڵەکردن و گەڕان بەدوای تەندروستیدا ئامۆژگاری پێشوەخت، ڕەنگە دۆخەکە بگۆڕێت بەر لە گۆڕانی بۆ جەڵتەی دڵ.

مانەوە لە چوارچێوەیەکی کۆمەڵایەتی باشترە لە گۆشەگیری و تەنیایی، بە مەرجێک توانای پێکەوەژیان هەبێت.

تەنیایی زیانی زیاترە بۆ دڵ لە هاوبەشی ژیان، تەنانەت ئەگەر ئەو کەسە تێگەیشتنیش لێی قورس بێت، بێگومان ئەگەر ژیانی هاوسەری بەختەوەر بێت ئەمە زۆر باشترە.

بڕیارێکی گرنگ دەربارەی حەوزەکانی ماسی درا
پێشت بڕیارێکی گرنگ دەربارەی حەوزەکانی ماسی درا
نەتەوە یەکگرتووەکان: ١٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە ئۆکراین کوژران
دواتر نەتەوە یەکگرتووەکان: ١٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە ئۆکراین کوژران
ەیوەندیدار