بڕیارە دوو مووچە پێکەوە دابەشبکرێت



بەگوێرەی زانیارییەکان بەغدا پارەی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت پێکەوە دەنێرێت و هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروست ناکات.

ئاماژە بەوەدەکرێت لە ماوەی هەفتەیەکدا سەرجەم دانوستانەکانی شاندی بەغدا و هەرێم کۆتایی دێت و بەغدا پارەی دوو مووچەی مانگەکانی تەموز و ئاب پێکەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، لە ئێستادا شاندی هەرێم و بەغدا کێشەیان لەسەر مووچە نەماوە و گفتووگۆکانیان لەبارەی یاسای نەوت و غازەوە چڕتر کردووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە سەرچاوەیەک لە شاندی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە،  ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت بە ناردنی ٥٠٪ـی داهاتی ناوخۆ و نەوت ئەوا بەغدا پشکی هەرێم نانێرێت، بەڵام هیچ کێشەیەک بۆ ناردنی پارەی تەرخانکراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروست ناکات.

موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕیگەیاند، پێویستە وادەی دابەشکردنی مووچە لە نێوان حوکمەتی هەرێم وعێراق ڕێک بکرێتەوە و مووچەخۆرانی هەرێم و عێراق پێکەوە مووچەکانیان وەربگرن.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ئێستادا مووچەخۆرانی بەغدا مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم پاش دوو رۆژ لە هاتنی پارە لە بەغداوە بە چوار لیستی جیاواز دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی راگەیاند.

ئەفسەرێکی پێشمەرگە خۆی بریندار کرد
پێشت ئەفسەرێکی پێشمەرگە خۆی بریندار کرد
وێنە؛ ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ سێ قوربانیی لێکەوتەوە
دواتر وێنە؛ ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ سێ قوربانیی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار