وێنە؛ ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ سێ قوربانیی لێکەوتەوە



لە ئاکامی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای هەولێر-کەرکوك، سێ هاووڵاتی بە سەختی بریندار بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر-کەرکوك، لە نزیک مەفرەقی قوشتەپە، تاکسیەکی کرۆلا کۆنترۆڵی لە دەستدا و بە هۆیەوە سێ کەس بە سەختی بریندرا بوون.

دەربارەی شێوازی ڕووداوەکەش، لە ڕاگەیەندراوەکەی هاتووچۆی هەولێردا هاتووە: “تاکسیەکە کە بەرەو کەرکوک دەڕۆیشت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆلی لە دەست داوە، لە پاش بڕینی ناوبڕی شەقامەکە، چووەتە دیوەکەی تری شەقام و خۆی کێشاوە بە تاکسیەکی نیسان کە بەرەو هەولێر دەهات”.

ئەوەشی خستەڕوو کە جگە لە زیانە گیانییەکان، ڕووداوەکە زیانێکی زۆری ماددیشی لێکەوتووەتەوە.

بڕیارە دوو مووچە پێکەوە دابەشبکرێت
پێشت بڕیارە دوو مووچە پێکەوە دابەشبکرێت
گەورەترین یەکەی چاودێری چڕ لە سلێمانی کرایەوە
دواتر گەورەترین یەکەی چاودێری چڕ لە سلێمانی کرایەوە
ەیوەندیدار