ئەفسەرێکی پێشمەرگە خۆی بریندار کرد



ڕائیدێکی پێشمەرگە بەهۆی دەستکاریکردنی دەمانچەوە خۆی بریندارکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی جەمال وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە ناحییەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار کەسێک گەیەندرایە نەخۆشخانە کە بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکی دەمانچەوە بریندارببوو.

بریندارەکە کە لە لیوای 3ی پێشمەرگە پلەی ڕائیدئ هەیە بە پۆلیسی ڕاگەیاندووە، بە هۆی دەستکاریکردنی دەمانچەوە فیشەکی لەدەست دەرچووە و لەئەنجامدا خۆی بریندارکردووە.

بریندارەکە دوای چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕاشیگەیاند، پۆلیس بە بڕیاری دادوەردەستی بەسەر دەمانچەکەدا گرتووە و لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی ڕووداوەکەش دەستی پێکردووە.

بانکی ناوەندی خستنە بازاڕی دۆلاری کەمکردەوە
پێشت بانکی ناوەندی خستنە بازاڕی دۆلاری کەمکردەوە
بڕیارە دوو مووچە پێکەوە دابەشبکرێت
دواتر بڕیارە دوو مووچە پێکەوە دابەشبکرێت
ەیوەندیدار