ڕیزبەندی باشترین ١٠٠ زانکۆ لە جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە



بەگوێرەی نوێترین بڵاوکراوەی شانگهای بۆ ئاستی زانستی و توێژینەوەی زانکۆکانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣دا  زانکۆی هارڤارد لە ئەمریکا بۆ ٢٢ەمین جار پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێنا.

ئەوەش لەکاتێکدایە زۆرینەی زانکۆ پیشکەوتووەکان لە لیستی ١٠٠ زانکۆکەدا بۆ باشترین زانکۆکانی جیهان هاوشێوەی ساڵی رابردوو لەو وڵاتانەدان کە زمانی یەکەمی قسەکردن و خوێندنەوە و نوسین  تێیاندا زمانی ئینگلیزییە و ڕیزبەندی باشترین ١٠ زانکۆی جیهانیان گرتووە کە هەشت زانکۆیان ئەمریکین و دوو دانەیان بەریتانین.

لە هەڵسەنگاندنەکانی ئەمساڵدا بۆ دەستنیشانکردنی باشترین ناوەندەکانی خوێندنی باڵا کە لەساڵی ٢٠٠٣وە دەستی پێ کردووە و لەلایەن کۆمپانیای ڕاوێژکاری و هەڵسەنگاندن و پلە پێدانی شانگهای بەڕێوەدەچێت زانکۆکان و ئاستی زانستییان بەمشێوەیەی خوارەوە پلەبەندی کراون.

زانکۆکانی ئەمریکا:

یەکەم: زانکۆی هارڤارد

دووەم: زانکۆی ستانفۆرد

سێیەم: پەیمانگای ماساشوستس بۆ تەکنەلۆجیا

چوارەم: زانکۆی بیرکلی

پێنجەم: زانکۆی برینستن

شەشەم: زانکۆی کۆڵەمبیا

حەوتەم: زانکۆی کالتیک

هەشتەم: زانکۆی شیکاگۆ

هاوکات، هەڵسەنگاندنەکان و پلە پێدان بۆ زانکۆکانی بەریتانیا بەم شێوەیەی خوارەوە خراوەتەڕوو:

یەکەم: زانکۆی کامبریج

دووەم: زانکۆی ئۆکسفۆرد

هەروەها زانکۆی پاریس ساکلی فەڕەنسی لە پلەی ١٥ی ڕیزبەندییەکەدا دێت کە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ لەپلەی یەکەمدا دێت ئەوەش لەکاتێکدایە، فەڕەنسا خاوەنی چوار دامەزراوەی خوێندنی باڵایە لە ڕیزبەندییەکەدا لە نێو باشترین ١٠٠ زانکۆی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٣، هەروەها زانکۆی پاریس بۆ زانست و ئەدەبیات لەپلەی ٤١دا دێت و زانکۆی سۆربۆن لە پلەی ٤٦ و زانکۆی پاریس سیتیە لە پلەی ٦٨دا دێت.

لەساڵی ٢٠٠٣وە هەڵسەنگاندن و پلەپێدانی کۆمپانیای شەنگهای دەستی پێ کردووە و شەش پێوەری بۆ هەڵسەنگاندن و پلە پێدانەکان بۆ ناوەندە ئەکادیمییەکان دیاری کردووە کە ئەوانیش بریتین لە ژمارەی مەدالیاکانی نۆبڵ و فیڵدز کە ەلبواری زانستری بیرکاریدا دەدرێت بە خوێندکاران و مامۆستایان لەسەر ئاستی خوێندنی باڵا لەگەڵ ژمارەی توێژەرەوەکان و بلاوکردنەوەی توێژینەوەکانایان لە هەردوو گۆڤاری زانستی “ساینس” و “نەیچەر”دا.

لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل سیستەمێکی نوێی هاتوچۆ بۆ گەشتیاران دانرا
پێشت لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل سیستەمێکی نوێی هاتوچۆ بۆ گەشتیاران دانرا
سەرۆك کۆمار دەربارەی هەڵەبجە نامەیەکی بۆ سەرۆکی پەرلەمان نارد
دواتر سەرۆك کۆمار دەربارەی هەڵەبجە نامەیەکی بۆ سەرۆکی پەرلەمان نارد
ەیوەندیدار