سەرۆك کۆمار دەربارەی هەڵەبجە نامەیەکی بۆ سەرۆکی پەرلەمان نارد



سەرۆك کۆمار داوا لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات، پرۆژە یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە بخاتە کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی کۆمار بلاویکردەوە کە د. لەتیف ڕەشید سەرۆك کۆمار نامەیەکی بۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ناردووە و تێیدا داوای لێ دەکات پرۆژە یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە بخاتە نێو کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە داواکارییەکی سەرۆك کۆمار دوای ئەوە هات کە بە پارێزگابوونی هەڵەبجە هەموو ڕێکارە یاساییەکانی بڕیوە و وەزارەتی پلاندانانیش ڕێوشوێنەکانی تایبەت بەو دۆسیەیەی تەواو کردووە.

د. لەتیف رەشید لە نامەکەدا جەختیکردووەتەوە لەوەی هەڵەبجە بە یەکێك لە سیمبولەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی پێشوو دادەنرێت و خەڵکەکەشی دووچاری چەندین تاوانی کوشتوبڕ بوونەتەوە و چەندین کاروان شەهیدیشیان داوە.

ڕیزبەندی باشترین ١٠٠ زانکۆ لە جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە
پێشت ڕیزبەندی باشترین ١٠٠ زانکۆ لە جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە
تەرمی مێرمنداڵێك بە جلوبەرگی زستانەوە دۆزرایەوە
دواتر تەرمی مێرمنداڵێك بە جلوبەرگی زستانەوە دۆزرایەوە
ەیوەندیدار