لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل سیستەمێکی نوێی هاتوچۆ بۆ گەشتیاران دانرا



بە مەبەستی ئاسانکاریی هاتوچۆ و نەهێشتنی قەرەباڵغی لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل، سیستەمێکی نوێی هاتوچۆ بۆ گەشتیاران دانرا.

دەرەوازەی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە مەبەستی ئاسانکاری و نەهێشتنی قەرەباڵغی لە دەروازەکە، سیستەمێکی نوێ بۆ هاتوچۆی گەشتیاران لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا جێبەجێ دەکرێت.

کامی کەمال وتەبێژی دەرەوازەی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، لە ڕاگەیاندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە بەپێی ئەو سیستەمە نوێیە، دوو ڕێگا بۆ هاتوچۆی گەشتیاران کراوەتەوە، بەجۆرێک ئەو گەشتیارانەی لەماوەی دوو هەفتە سەردانی تورکیایان نەکردبێت، ئەوا بە ڕێگایەک هاتوچۆ دەکەن، ئەوانەیشی ڕۆژانە هاتوچۆ لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستاندا دەکەن، ئەوا بە ڕێگایەکی دیکە هاتوچۆ دەکەن”.

ئاماژە بەوەشکراوە کە جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە نوێیە دوای چەندین کۆبوونەوە دێت لە نێوان سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل و لایەنی پەیوەنداری تورکیا.

دوو هەفتە لەمەوبەر، سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ گوهدار شێخۆ سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ پارێزگاری پێشووی شرنەخ عوسمان بیلگەن کۆبووەوە.

هەفتەی ڕابردووش عوسمان بیلگەن سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی کرد و لەسەر ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی گەشتیاران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان گەیشتنە ڕێککەوتن و ئەمڕۆش سیستەمی نوێ بۆ ئاسانکاریی هاتوچۆی گەشتیاران کەوتە واری جێبەجێکردنەوە.

 

ڕێباز حەملان: ئیرادەی بەھێزی پارتی بە شا و سەدام نەشكا
پێشت ڕێباز حەملان: ئیرادەی بەھێزی پارتی بە شا و سەدام نەشكا
ڕیزبەندی باشترین ١٠٠ زانکۆ لە جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە
دواتر ڕیزبەندی باشترین ١٠٠ زانکۆ لە جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار