ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆکان دەست پێدەکاتەوە



سەرەتای مانگی ئەیلوول خوێندن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، خوێندکارانی قۆناغی یەکەمیش پاش گەڕانەوەی ناوەکانیان دەست بە ساڵی نوێی خوێندن دەکەن.

زانکۆی سەڵاحەدین رۆژی ٤ ئەیلوولی وەک یەکەم ڕۆژی وەرزی نوێی خوێندنی سەرجەم قۆناغەکان جگە لە قۆناغی یەکەم دیاریکرد، ئێستا جگە لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم زانکۆی سەڵاحەدین نزیکەی ٢٠ هەزار خوێندکاری لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی هەیە.

هاوکات هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبووەوە و بڕیاردرا وەرزی نوێی خوێندن لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولدا دەستپێبکات، خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی جگە لە قۆناغی یەکەم نزیکەی ١٨ هەزار خوێندکار دەبێت.

زانکۆی دهۆک لە ساڵی نوێی خوێندن نزیکەی ١٨ هەزار خوێندکاری دەبێت، بڕیارە لە ٣ ئەیلوولدا وەرزی نوێی خوێندن لە قۆناغەکانی دوو، سێ و چواری زانکۆکە دەستپێبکاتەوە.

خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان پاش زانکۆلاین و گەڕانەوەی ناوەکانیان دەست بە خوێندن دەکەن، کە دەکەوێتە مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەم.

عێراق یەکێک لە باشترین وڵاتانی خاوەن یەدەگی نەوتە
پێشت عێراق یەکێک لە باشترین وڵاتانی خاوەن یەدەگی نەوتە
جووتیاران بە هاوەن ئاژەڵە کێوییەکان لە زەویە کشتوکاڵییەکان دوور دەخەنەوە
دواتر جووتیاران بە هاوەن ئاژەڵە کێوییەکان لە زەویە کشتوکاڵییەکان دوور دەخەنەوە
ەیوەندیدار