عێراق یەکێک لە باشترین وڵاتانی خاوەن یەدەگی نەوتە



بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ کە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیتالی لەنبواری نەوتدا ئەنجامدراوە لە نێوان ١٠ وڵاتی خاوەن یەدەگی نەوتدا عێراق لەپلەی پێنجەمدا دێت.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆی باشترین ١٠ وڵاتی جیهان بۆ یەدەگی نەوتر عێراق لە پلەی پێنجەمدا دێت کە ڕێژەی نەوتی یەدەگی دەگاتە ١٤٥.٠١٩ ملیار بەرمیل نەوت لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ئاماژەی بەوەکردووە ڕێژەی نەوتی یەدەگی عێراق لەساڵی ٢٠١٠دا گەیشتووەتە ١٤٣.١٠٠ ملیار بەرمیل.

بەگوێرەی ئامارەکان، یەدەگی عێراق لەساڵی ٢٠١١دا کەمی کردووە و گەیشتووەتە ١٤٢.٥٠٣ ملیار بەرمیل و دواتر لەساڵی ٢٠١٦دا زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٤٨.٧٦٦ ملیار بەرمیل و دواتر کەمی کردووە بۆ ١٤٥.٠١٩ ملیار بەرمیل و دواتر لەساڵی ٢٠١٨ هەتا ساڵی ٢٠٢٢ ڕێژەکە بەجێگیری ماوەتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا  ئەوەخراوەتەڕوو، فەنزوێلا یەکەم وڵاتی جیهانە لەڕووی زۆری یەدەگی نەوتەوە و ڕێژەکەی دەگاتە ٣٠٣.٣٧٥ ملیار بەرمیل نەوت و دواتر سعودییە دێت بە هەبوونی بڕی ٢٧٢.٩٠٤ ملیار بەرمیل نەوت، ئێران لەپلەی سێیەمدا دێت کەبڕی ٢٠٨.٦٠٠ ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە و کەنەدا بەهەبوونی ١٦١.٦٧٨ ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی هەیە.

دوای عێراق هەریەکە لە وڵاتانی ئیمارات، ڕوسیا، کوەیت، لیبیا و ئەمریکا لە پلەکانی شەشەم هەتا دەیەمدا دێن. هاوکات کۆی گشتی یەدەگی نەوتی خاوی ١٠ وڵاتەکە دەگاتە یەک ترلیۆن و ٥٠٩ ملیار و ١٢٣ ملیۆن بەرمیل نەوت و کۆی گشتی یەدەگی وڵاتانی دیکەی بەرهەمهێنی نەوت لەجیهاندا جگە لەم ١٠ وڵاتە ٢٣٧.٢٩٥ ملیار بەرمیل نەوتە و کۆی گشتی یەدەگی جیهان لە نەوت بریتییە لە یەک تلریۆن و ٧٤٦ ملیار و ٤١٨ ملیۆن بەرمیل نەوتە.

نرخی زێڕ دابەزی
پێشت نرخی زێڕ دابەزی
ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆکان دەست پێدەکاتەوە
دواتر ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆکان دەست پێدەکاتەوە
ەیوەندیدار