هاووڵاتییەك خوشکەکەی کوشت و یەکێکی دیکەش تەقەی لە ماڵی برازاکەی کرد



لە دوو ڕووداوی جیاوزدا هاووڵاتییەك خوشکەکەی لە ئیدارەی ڕاپەڕین کوشت و یەکێکی دیکەش لە کەرکوك برازای و هاوسەرەکەی بریندار کرد.

ئەمڕۆ پینجشەممە، هاووڵاتییەك لە قەڵادزێ بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە تەقەی لە خوشکەکەی کرد و گیانی لەدەستدا.

تۆمەتبارەکە دوای ڕووداوەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد.

هەر ئەمڕۆ هاووڵاتییەك لە گەڕەکی پەنجا عەلی کەرکوك بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە تەقەی لە برازاکەی و هاوسەرەکەی کرد و هەردووکیان بریندار بوون.

بە پێی زانیارییەکان تۆمەتابرەکە هەڵاتووە و دەستگیرنەکراوە.

نزیکەی نیو تۆن گۆشت و قیمەی قەدەغەکراو دەستی بەسەرداگیرا
پێشت نزیکەی نیو تۆن گۆشت و قیمەی قەدەغەکراو دەستی بەسەرداگیرا
گەورەترین کەشتی گەشتیاری جیهانی ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێدەکەوێت
دواتر گەورەترین کەشتی گەشتیاری جیهانی ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێدەکەوێت
ەیوەندیدار