گەورەترین کەشتی گەشتیاری جیهانی ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێدەکەوێت



کەشتیی “ئایکۆنی دەریاکان” کە گەورەترین کەشتی گەشتیارییە لە جیهان، بڕیارە بۆ یەکەمجار لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێبکەوێت، لە ماوەیەکی نزیکدا دروستکردنی لە شاری تورکۆی فینلەندا تەواو دەبێت.

ئەو کەشتییە لەلایەن کۆمپانیای کەشتیوانی “رۆیال کاریبی” داوا کراوە و لە شارۆچکەیەکی بچووک دەچێت، حەوت مەلەوانگە، پارک، دوکان و یاریگای سەهۆڵبەندی تێدایە، وێڕای بۆچوونە جیاوازەکان دەربارەی ئەوەی کە ژینگە پیس دەکات.

کۆی گشتی تۆنی کەشتی “ئایکۆنی دەریاکان” ٢٥٠ هەزار و ٨٠٠ تۆنە کە پێنج هێندەی قەبارەی کەشتی “تایتانیک”ە و توانای هەڵگرتنی نزیکەی دە هەزار کەسی دەبێت و بەم زووانە لە میامیەوە بە دەریای کاریبیدا بەڕێدەکەوێت.

تیم مایەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کەشتیسازی مایەر تورکو ڕایگەیاندووە، کەشتی  “ئایکۆنی دەریاکان” دەبێتە گەورەترین کەشتی گەشتیاری لە جیهان.

بۆچوونی جیاواز دەربارەی ئەم کەشتییە هەیە، هەندێک پێیان وایە بەهۆی گەورەیی قەبارەکەیەوە و دەبێتە هۆی پیسبوونی زیاتری ژینگە، هەندێکی دیکەش سەرسامن بە ئەندازیاری پێشکەوتووی ئەم کەشتییە گەشتیارییە، هەروەها کەسانێکیش هەن کە لە ئێستاوە بلیتەکانیان بۆ گەشتکردن لەسەری حجز کردووە، ئەم کەشتییە لە ساڵی ٢٠٢١ دەست بە دروستکردنی کراوە، بە قوبەیەکی شووشەیی زەبەلاح جیا دەکرێتەوە کە پێشەوەی داپۆشیوە.

لە کاتێکدا کەشتییە گەشتیارییە مۆدێرنەکان ڕێوشوێن دەگرنەبەر بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە، کەشتی “ئایکۆنی دەریاکان” بە گازی سروشتی شل کاردەکات، بەڵام چالاکوانانی ژینگە متمانەیان پێی نیە.

کۆنستنس دیکسترا، پسپۆڕی گواستنەوەی دەریایی ڕایگەیاندووە، ڕێژەی دەردانی ئەم گازە کەمترە لە سووتەمەنی ئاسایی دەریایی، بەڵام بەهۆی دزەکردنی گازی میتانەوە دەرەنجامی زیانبەخشی لەسەر کەشوهەوا هەیە.

هاووڵاتییەك خوشکەکەی کوشت و یەکێکی دیکەش تەقەی لە ماڵی برازاکەی کرد
پێشت هاووڵاتییەك خوشکەکەی کوشت و یەکێکی دیکەش تەقەی لە ماڵی برازاکەی کرد
تورکیا ئاماژە بە تێوەگلانی ئێران دەکات لە تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبای عێراق
دواتر تورکیا ئاماژە بە تێوەگلانی ئێران دەکات لە تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبای عێراق
ەیوەندیدار