نزیکەی نیو تۆن گۆشت و قیمەی قەدەغەکراو دەستی بەسەرداگیرا



لە ماڵێکدا لە گەڕەکی کارێزەوشکی شاری سلێمانی تیمەکانی تەندروستی و قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیانگرت بەسەر زیاتر لە ٢٠٠ کیلۆگرام قیمەو گۆشتی بێمۆری قەدەغەکراودا، هەروەها لەناو ئۆتۆمبێلی خاوەنی ماڵەکەدا دەست بەسەر ٢٥٠ کیلۆگرام قیمەی قەدەغەکراودا گیرا.

ڕێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، زانیارییان پێگەیشتووە لەو ماڵەدا بڕێکی زۆر قیمەو جگەرو گۆشتی بێمۆر بوونی هەیە، دواتر بەفەرمانی بەرێز دادوەری یەکی لێکۆڵینەوەی سلێمانی پشکنین بۆ ماڵەکە کراو دەست بەسەر بڕی زیاتر لە ٢٠٠ کیلۆگرام گۆشتی قەدەغەو قیمەی ئامادەکراودا گیرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، دواتر لەناو ئۆتۆمبێلی خاوەنی ماڵەکەدا دەست بەسەر زیاتر لە ٢٥٠ کیلۆگرام قیمەدا گیرا کە لەرووی تەندروستی و ڤێتێرنەرییەوە بەهیچ جۆرێک ئەو قیمەو گۆشتانە ڕێگەپێدراونییە و مامەڵەکردن پێیانەوە قەدەغەیە و هەرکەس ئەوکارە بکات ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

ئەوەخراوەتەڕوو، بەفەرمانی دادوەر خاوەنی گۆشتەکە دەستگیرکراوەو تەواوی گۆشت و قیمەکەش لەناودەبرێت.

ئامادەکردنی؛ دیە ئەحمەد – خوێندکاری مەشقکار .

“ئەندامێکی سەرکردایەتی لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو”
پێشت “ئەندامێکی سەرکردایەتی لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو”
هاووڵاتییەك خوشکەکەی کوشت و یەکێکی دیکەش تەقەی لە ماڵی برازاکەی کرد
دواتر هاووڵاتییەك خوشکەکەی کوشت و یەکێکی دیکەش تەقەی لە ماڵی برازاکەی کرد
ەیوەندیدار