ڕەزامەندی بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ درا



هەردوو وەزارەتی دارایی و پەروەردە ڕەزامەندییان لەسەر دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست دەركرد و داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەكەن بڕیاری كۆتایی لەبارەیەوە بدات.

كارزان فیزیك، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی ڕێڪكەوتن لەسەر بە گرێبەست دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەنجوومەنی وەزیران وەڵامی وەزارەتی دارایی و پەروەردەی نەداوەتەوە .

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە، ئاماژە بەوەكراوە، كە دوای كۆبوونەوەی هەردوو وەزیری دارایی و وەزیری پەروەردە، بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەشیان داوە بۆ یەكلایی كردنەوەی پرسی مامۆستایانی وانەبێژ و ئەو لیژنە هاوبەشەش دوای چەندین كۆبوونەوە و ئامادەكردنی داتاكان پێشنیاریان كردووە وانەبێژان بكرێن بە گرێبەست.

ئاماژە بەوەشكراوە، بڕی 4 ملیار و 255 ملیۆن و 896 هەزار دینار بۆ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ زیاد دەبێت ئەگەر بكرێن بە گرێبەست.

جەختیشی كردۆتەوە، هەردوو وەزیر كۆنووسی لیژننە هاوبەشەكەیان پەسەند كردووە و هەردوو وەزارەت پێشنیار دەكەن مامۆستایانی وانەبێژ بكرێن بە گرێبەست.

دامەزراندی یەکەم تۆڕی IP ی زیرەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاسیاسێڵ و هواوی،کۆدەکاتەوە
پێشت دامەزراندی یەکەم تۆڕی IP ی زیرەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاسیاسێڵ و هواوی،کۆدەکاتەوە
ئەنجامى تانەکانی گەڕی دووەمى تواناسازیى ڕادەگەیەنرێت
دواتر ئەنجامى تانەکانی گەڕی دووەمى تواناسازیى ڕادەگەیەنرێت
ەیوەندیدار