ئەنجامى تانەکانی گەڕی دووەمى تواناسازیى ڕادەگەیەنرێت



دواى ڕاگەیاندنى گەڕی دووەمى تواناسازیى نیشتمانیی خوێندنى باڵا/دبلۆمى باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) و بڵاوکردنەوەى ئەنجامى بەراییی پێشکەشکاران، ماوەى (١) یەک هەفتە دەستنیشان کرا بۆ تۆمارکردنى تانە بە شێوەى ئەلیکترۆنى لە لایەن پێشکەشکاران.

بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەکى تایبەت لەسەر ئاستى هەر کۆلێژێک پێک هێنرا، بە مەبەستى پێداچوونەوە بە سەرجەم تانەکانی پێشکەشکاران، پاشان ئەنجامى تانەکان لە لایەن زانکۆکانەوە ڕەوانەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرا. دواتر لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیى خوێندنى باڵاى سەر بە فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدانى وەزارەت، وردبینی بۆ تانەکان کرا. بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتى ٨ى تەممووزی ٢٠٢٣، بە نووسراوى فەرمى ئەنجامى تانەکان لە لایەن وەزارەت پەسەند کرا و بۆ زانکۆکان نێردرا، بە مەبەستى بڵاوکردنەوەى.

پێشکەشکاران ئەمڕۆ دەتوانن سەردانى وێبسایتى فەرمىی زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بکەن بۆ مەبەستى وەرگرتنەوەى ئەنجامى تانەکان.

 

ڕەزامەندی بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ درا
پێشت ڕەزامەندی بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ درا
نرخی دەرمان لە نەخۆشخانە حکومییەکان یەکدەخرێتەوە
دواتر نرخی دەرمان لە نەخۆشخانە حکومییەکان یەکدەخرێتەوە
ەیوەندیدار