دامەزراندی یەکەم تۆڕی IP ی زیرەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاسیاسێڵ و هواوی،کۆدەکاتەوە



بە دامەزراندی یەکەم تۆڕی IP ـی زیرەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیاسێڵ و هواوی بەردی بناغەی ستاندەری پێوانەیی نوێ دادەنێن.

 

ئاسياسێڵ، یەکەمین کۆمپانیای پەیوەندی و دابینکاری پێشەنگی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان لە عێراق، بە هاوکاری لەگەڵ هواوی، گەورە کۆمپانیای تەکنۆلۆژیی جیهانی، یەکەمین تۆڕی زیرەکی پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێت “IP” لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دامەزراند. ئەم پێشکەوتنە گەورەیە هاوشانە لەگەڵ پابەندبوونی ئاسیاسێڵ بە دابینکردنی داواکارییە سەخت و ئاڵۆزەکانی تایبەت بە ئاستی خزمەتگوزاریی کە بە داواکارییەکانی ‘SLA’ ناسراون، و بەڵکو تێپەڕاندنیشیان، لە کاتێکدا کە جیهان ئامادەیە بۆ تەکنۆلۆژیای نەوەی پێنجەم 5G و تەکنۆلۆژیای کڵاودی نوێ.

 

“پێگەی عێراق لە دیمەنی پەیوەندییەکانی جیهاندا”: ئاسیاسێڵ هەر لە سەرەتای دامەزرانیەوە لە ساڵی 1999 پابەند بووە بە دابینکردنی خزمەتگوزاری بە کوالیتییەکی بەرز بۆ بەشداربووانی کە ژمارەیان لە ئێستادا 17 ملیۆنی تێپەڕاندووە. ئەم پێشکەوتنە تەکنۆلۆژییە تازەیە ئەزمونێکی خزمەتگوزاری متمانەپێکراو و پێشکەوتوو مسۆگەر دەکات تا لە ئاستی پێویستییە ڕوولەزیادەکانی کڕیاراندا بێت، چ بەکارهێنەرانی مۆبایل و چ کۆمپانیاکان “B2B”.

 

هیشام سبلینی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تەکنۆلۆژیای زانیاری لە ئاسیاسێڵ لەم بارەیەوە وتی: “وەکو کۆمپانیایەکی پێشەنگ لە بواری پەیوەندییەکان، ئێمە لە ئاسیاسێڵ پابەندین بە پێشکەشکردنی نوێترین تەکنۆلۆژیا و تازەگەری و داهێنان کە باشترین ئەزموونی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری پێشکەوتوو پێشکەش بە بەشداربووانی بکات لە عێراق لەڕێی ئەم هاوکارییەوە لەگەڵ هواوی.”

 

بەم کارەی، ئاسیاسێڵ یەکەم تۆڕی پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێت ‘IP’ ـی زیرەکی لە ناوچەکەدا بڵاوکردەوە بە بەکارهێنانی هەردوو تەکنۆلۆژیای G-SRv6 Policy و SDN کە شۆڕشێکن لەو بوارەدا، بە مەبەستی ئاڕاستەکردنی خۆکارانەی ترافیکی زانیارییەکان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت. ئەم تازەگەرییە پابەندبوون بە ڕێکەوتننامەی تایبەت بە داواکارییەکانی ئاستی خزمەتگوزاری ‘SLA’ بۆ کڕیاران مسۆگەردەکات لە ڕێی هەڵبژاردنی باشترین ڕێڕەوی تۆڕەوە.

 

پرۆتۆکۆلی نوێی SRv6 پرۆگرامسازیی چالاک بۆ ترافیکی پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێت ‘IP Transport’  ئاسان دەکات کە دەبێتە هۆی بڵاوکردنەوەی خێراتری ڕێڕەوە باشترکراوەکانی ترافیکی کۆتا-بۆ-کۆتا ‘end-to-end’ و نەهێشتنی ئەو ئاستە ئاڵۆزانەی کە لە سیستمی گۆڕینی کۆنی فرە پرۆتۆکۆلدا هەیە بە بەکارهێنانی ‘IP MPLS’. لە ئەنجامدا ئەم داهێنانە تازەیە خزمەتگوزارییەکی خێراتر بە ئەدایەکی چالاکتری تۆڕەوە پێشکەشدەکات.

 

ڤانیس یو، جێگری سەرۆکی هواوی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەند لە بەشی پشتگیریی بەبازاڕکردن و فرۆشتن جەختیکردەوە کە: “لەگەڵ بەرەوپێشچوونی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی، بەشداربووانی تاکەکەس و کۆمپانیاکان لە عێراق سوودمەند دەبن لە توانا پێشکەوتووەکانی SDN و SRv6 کە هواوی خستوونیەتە ناو تۆڕەکانی ئاسیاسێڵەوە. ئێمە پێكەوە بە هاوکاری لەگەڵ ئاسیاسێڵ ئامادەین ئەزموونکردنی خزمەتگوزارییەکی ئاست-بەرز مسۆگەربکەین لە ڕێی تۆڕی گواستنەوەی پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێت ‘IP’ـی فرە-خزمەتگوزارییەوە کە ئامادەیە بۆ تۆڕەکانی داهاتووی نەوەی پێنجەم 5G و بەتایبەت دیزاینکراون تا خزمەتگوزاری کوالیتی بەرز و شیاوی پەرەپێدان دابین بکەن.”

 

ئەم تۆڕی پرۆتۆکۆلی ئینتەرنێتە زیرەکە نوێیە توانای کارکردنی ئەپلیکەیشنە جیاوازەکان باشتردەکات، وەکو کڵاود CCTV، کۆمپیوتەری کڵاود، واقیعی گریمانەیی ‘VR’ کڵاود، پەخشی ڕاستەوخۆ لە ڕێی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم 5G ـەوە، واقیعی پاڵپشتکراو ‘AR’، خزمەتگوزاریی یارمەتیدان لە دوورەوە و چێککردنی درۆن. ئەم تۆڕە نوێیە دەتوانێت بەبەردەوامی پابەندییەکانی ڕێکەوتننامەی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییەی پێشکەش بە بەشداربووان دەکرێت مسۆگەربکات و خزمەتگوزارییەکی بەردەوام و متمانەپێكراو دابینبکات لە هەموو جۆرە ژینگەیەکدا وە بە ئاستێکی بەرفراوان و بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی SRv6 و SDN، ئاسیاسێڵ و هواوی هەڵساون بە دروستکردنی یەکەم تۆڕی ‘IP’ ـی زیرەک لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست؛ عێراق کە دەتوانێت خزمەتگوزارییەکی بەردەوام و متمانەپێكراو پێشکەش بە کۆمپانیاکان بکات لە هەموو جۆرە ژینگەیەکدا و بە ئاستێکی بەرفراوان.

 

ئەم دەستکەوتە پێشەنگە شەقاوێکی گرنگ و جیاکەرەوەیە بەرە تۆڕە خۆکارەکان ‘ADN’ کە ڕۆڵی پێشەنگبوونی ئاسیاسێڵ بەهێزتر دەکات لە هێنانی تازەترینی تەکنۆلۆژیاکان بۆ عێراق. ئاسیاسێڵ بەردەوام دەبێت لە ڕەنگڕێژکردنی ئایندەی بەدیجیتاڵکردن لە سەرتاسەری سەرجەم کەرتەکان لە عێراقدا و لە پڕکردنەوەی کەلێنەکان و زەمینەخۆشکردن بۆ گەشەیەکی تەکنۆلۆژیی تۆکمە و بەرفراوان.

 

دەربارەی ئاسیاسێڵ

ئاسیاسێڵ “کۆماندەکاتەوە”، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق وله‌ 1ـى كانونى دووەمی 2023 ــەوە ژماره‌ى به‌شدرابووانی 17 مليۆنی تێپەڕاندووە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت وخزمەتگوزارییەکانی 4G بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرتاسەری سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابینبکات. تۆڕى ئاسياسێڵ زیاتر .0699٪ ـى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترين تۆڕى مۆبايل لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات.

 

ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان، بەشێ پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]

بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com

دیە ئەحمەد – خوێندکاری مەشقکار لە دارشتنەوەی ئەم هەواڵەدا بەشدار بووە.

هەفتەی داهاتوو شەقامی ١٠٠ مەتری قیرتاو دەکرێت
پێشت هەفتەی داهاتوو شەقامی ١٠٠ مەتری قیرتاو دەکرێت
ڕەزامەندی بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ درا
دواتر ڕەزامەندی بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ درا
ەیوەندیدار