لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕاگەیەنرا



وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی بۆ مانگی 6ی ئەمساڵ بڵاوكردەوە.

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی تەواوی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی حوزەیران بڵاوكردەوە، كە هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو بەوەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەکات و بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی بەشێكی وەزارەتەكانی بڵاوكردەوە و ئەوەش نیگەرانی فەرمانبەرانی لێكەوتەوە و بەهۆیەوە خۆپیشاندان و بایكۆت دەستی پێكردەوە.

دابەشكردنی مووچە بەو ماوە زۆرە، كە 13 ڕۆژ دەخایەنێت لەكاتێكدایە، كە عێراق نزیكەی 600 ملیار دیناری بۆ مووچە ناردووە، ئەمە جگە لە داهاتی ناوخۆ و پارەی هاوپەیمانان.

پەروەردە ماوەی تۆماركردنی خوێندكارانی پۆلی یەكی بنەڕەتی درێژدەكاتەوە
پێشت پەروەردە ماوەی تۆماركردنی خوێندكارانی پۆلی یەكی بنەڕەتی درێژدەكاتەوە
هاوپەیمانێتییەکی کوردی تر لە کەرکوک ڕاگەیەندرا
دواتر هاوپەیمانێتییەکی کوردی تر لە کەرکوک ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار