پەروەردە ماوەی تۆماركردنی خوێندكارانی پۆلی یەكی بنەڕەتی درێژدەكاتەوە



 

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی تۆماركردنی خوێندكارانی پۆلی یەكەمی بنەڕەتی تاوەكو 10ی مانگ درێژ كردەوە.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، لەبەر بەرژەوەندی گشتیی، کاتی ناونووسین بۆ تۆمارکردنی خوێندكارانی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی، تا ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی (١٠ی ٨ی ٢٠٢٣) لە خوێندنگە حکومییەکان درێژ کرایەوە .

بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، تۆماركردنی منداڵان لە باخچە حكومییەكان و منداڵانی پۆلی یەكی بنەڕەتی لە خوێندنگە حكومییەكان لە 1ی حوزەیران دەستی پێكرد و وادەی تاوەكو 1ی ئاب دیاری كرابوو، بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە 10 ڕۆژی ماوە درێژكردەوە.

زۆرانبازییەکەی دوو دەوڵەمەندەکە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە
پێشت زۆرانبازییەکەی دوو دەوڵەمەندەکە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە
لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕاگەیەنرا
دواتر لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار