هاوپەیمانێتییەکی کوردی تر لە کەرکوک ڕاگەیەندرا



بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لەکەرکوک لایەنە کوردییەکان سەرقاڵی گفتوگۆن لەگەڵ یەکدی و ئەمڕۆش هاوپەیمانێتییەکی نوێ ڕاگەیەندرا.

كۆمەڵی دادگەریی و یەكگرتووی ئیسلامی هاوپەیمانێتییان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكان لە كەركوك پێكهێنا، و بڕیاریاندا بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە یەکێتی نیشتیمانی و حزبی شیوعی لەکەرکوک، هاوپەیمانێتییان پێکهێنا و یەکێتیش رایگەیاند، دەرگامان کراوەیە بۆسەرجەم حزبەکان و ئامادەی ڕێککەوتنین.

لەماوەکانی ڕابردوودا سەرجەم لایەنە کوردییەکانی کەرکوک، لەهەوڵی نزیکبونەوەدا بوون بۆئەوەی بەرەی کورد لەو شارە بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن، بەڵام لەم چەند ڕۆژەا دەرکەوت ئەو هەوڵانە شکستیان هێناوە، و کورد بە زیاتر لە لیستێک بەشداری دەکات، بەپێی بۆجوونی شارەزایان و سیاسییەکان، ئەم لێکترازانە لەکەرکەک و پارچەبوونی حزبەکان ، زیانی دەبێت بۆ دەنگەکانی ئەو پارێزگایە و داهاتووی کورد لەو شارەدا.

 

لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕاگەیەنرا
پێشت لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕاگەیەنرا
وەزارەتی پەروەردە بۆ تاقیكردنەوەی پۆلی 12 ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
دواتر وەزارەتی پەروەردە بۆ تاقیكردنەوەی پۆلی 12 ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار