نرخی بەنزین دادەبەزێت



پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند لەمەودوا بۆ وەرگرتنی بەنزینی ٨۰۰ دیناری سیستەمی تاک و جووت بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت نامێنێت.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، پاش بەدواداچوون و هەمانگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان چەند بڕیارێکمان لەبارەی نرخی سووتەمەنی و بەنزینخانەکانەوە داوە.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە بەنزینی ٦۹۰ دیناری کە ڕێژەکەی ٤۰۰ هەزار لیترەوە و لە لایەن کۆمپانیای کارەوە بەرهەم دێت و لە نۆ بەنزینخانە دابەش دەکرێت تایبەت بکرێت بە گواستنەوە (تەکسی و پاص) ئەوەش لە پێناو کارئاسانی هاوڵاتیاندا.

وتیشی، دابەشکردنی بەنزین بەشیوەی تاک و جوتی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان دەبێت و بڕەکەش بۆ تەکسی سنوور دا نییە و بۆ  پاصیش تەنها پەنجا لیترە.

ئاماژەی بەوەکرد، سیستمی تاک و جووت بۆ ئوتومبێلی تایبەت نامێنێت و هاوڵاتیان دەتوانن تاکو پەنجا لیتر وەربگرن بە نرخی ٨۰۰ دینار کە لە چەند بەنزینخانەیەک بەردەست دەبێت.

بڕیارەکانی پارێزگاری هەولێر لەکاتێکدایە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە و نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە نزیکەی هەزار و ٣٠٠ دینار.

وەزارەتی شارەوانی: بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیەك، زەوییەکی ڕوکنمان لە سلێمانی فرۆشت
پێشت وەزارەتی شارەوانی: بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیەك، زەوییەکی ڕوکنمان لە سلێمانی فرۆشت
پزیشکانی سنووری سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند
دواتر پزیشکانی سنووری سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار