پزیشکانی سنووری سلێمانی بایکۆتیان ڕاگەیاند



لە پارێزگای سلێمانی، ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی  بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند بەھۆی پێنەدانی  موچەکانیان لە کاتی خۆیدا.

ئەمرۆ  سێشەمە  لەبەردەم نەخۆشخانەی شار لەگردبوونەوەیەکدا زانا عەلی نوێنەری پزیشکانی سلێمانی ڕایگەیاند، وەکو پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بایکۆتی چوونە ژوورەوە بۆ ناو نەخۆشخانەکان لە ناوەندی پارێزگای سلێمانی و شارەکانی دیکە دەکەین.

باسی لەوەشکرد، “تەنھا بەشی فریاگوزاریەکانی دەرەوی شار دەوامی تێدا دەکرێت و بایکۆت ناکرێت ئەوەش لە سۆنگەی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی خۆمانەوەیە”.

ئاماژەی بەوەکرد، هەتا وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە و مووچەی مانگەکانی شەش و حەوتیان بۆ خەرج نەکرێت و ڕێکخستنەوەی موچە نەکرێت لەگەڵ دابەشکردنی لە کاتی خۆیدا بەردەوامی بە بایکۆت دەدەن.

جەختی لەوەکردەوە، ئەگەر لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا لایەنی پەیوەندیدار وەڵامیان نەداتەوە ئەوا لە فریاگوزاریەکانی دەرەوەی شاریش دەوام ناکەن و  بایکۆت ڕادەگەیەنن.

ئەوەش لە کاتێکدا ژمارەی ئەو پزیشکانەی کە بایکۆتیان کردووە نزیکەی ٦۰۰ پزیشک دەبێت کە ٤٤ ڕۆژە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی مووچەیان وەرنەگرتووە.

نرخی بەنزین دادەبەزێت
پێشت نرخی بەنزین دادەبەزێت
لەچەند ناوچەیەک پلەی گەرما دەچێتە سەرووی ٥٠ پلەی سیلیزی
دواتر لەچەند ناوچەیەک پلەی گەرما دەچێتە سەرووی ٥٠ پلەی سیلیزی
ەیوەندیدار