وەزارەتی شارەوانی: بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیەك، زەوییەکی ڕوکنمان لە سلێمانی فرۆشت



وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند کە بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەیەك لە سلێمانی. زەوییەکی ڕوکنیان بە نزیکەی یەك ملیار و 400 ملیۆن دینار فرۆشت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی پەرەپێدانی پرد و یەكتربڕ و شەقامەكانی شاری سلێمانی، ڕەزامەندیمان نیشاندا بە خەرجكردنی گوژمەی یەك ملیار و 348 ملیۆن و 977 هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە لە شاری سلێمانی.

ڕوونییشیکردەوە کە ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و لەسەر پلانی ساڵی 2023 ڕەزامەندی خەرجكردنی نیشاندرا.

وەزارەتەکە ئەوەشیخستەڕوو کە ئامانج لە فرۆشتنی زەوییەکە جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕێكخستنەوەی یەكتربڕی ئەبو سەنا و بە دووسایدكردنی پردی ئەبوسەنایە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

وەزیری دارایی باسی دوو مووچەی فەرمانبەران دەکات
پێشت وەزیری دارایی باسی دوو مووچەی فەرمانبەران دەکات
نرخی بەنزین دادەبەزێت
دواتر نرخی بەنزین دادەبەزێت
ەیوەندیدار