دادگای فیدراڵی فەرمانێکی دەربارەی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی دەرکرد



دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری کارکردنی بە بڕگەی تۆمارکردنى لیستى کاندیدەکان و پەسەندکردنیانى ڕاگرت، تا ئەو کاتەی کە سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکلادەکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند بە فەرمانێکی وەلائی، جێبەجێکردنی بەندی دووەمی ماددەی 2ی سیستمی تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکان و پەسەندکردنیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕابگرێت.

لە ماددەکەدا هاتووە کە پەرلەمانی کوردستان لە 100 کورسی پێکهاتووە کە 34ی بۆ هەولێر، 38 بۆ سلێمانی، 25 بۆ دهۆک و سیانیشیان بۆ هەڵەبجە تەرخانکراوە.

دادگای فیدراڵی ڕوونیشکردەوە، تا یەکلاکردنەوەی سکاڵاکە، کارکردن بەو بڕگەیە ڕادەگیرێت، چونکە ئەستەمە لێکەوتەکانی لە داهاتوودا چارەسەر بکرێت.

خەڵك؛ دەقی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵبژاردنی كوردستان بڵاودەكاتەوە
پێشت خەڵك؛ دەقی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵبژاردنی كوردستان بڵاودەكاتەوە
دارا سێکانیانی: هەرێمی کوردستان کەمتەرخەمە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی
دواتر دارا سێکانیانی: هەرێمی کوردستان کەمتەرخەمە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی
ەیوەندیدار