بایکۆتی دەوام کەرتی تەندروستیش دەگرێتەوە



بە هۆی دواکەوتنی مووچەوە، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، پزیشکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەست بە بایکۆتکردنی دەوام بکەن.

پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پزیشکانی پلەبەند ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: ئێمە وەک زیاتر لە ٦٠٠ پزیشکی گەنجی سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان و شار و شارۆچکەکانی سنووری سلێمانی، بەرواری ١/٨/٢٠٢٣ لەپاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٤٤ ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی کۆتا مووچە و ناڕوونی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی ٦ و ٧، بریارماندا لەپای بێباکی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دواکەوتنی مووچەکانمان، دەوام بایکۆت دەکەین تاوەکو داواکاریەکانمان جێبەجی دەکرێت.

ئەوەشیان خستەڕوو کە  دەست بەجێ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی ٦ و ٧ نەکرێت و دابەشکردنی مووچە ڕێکنەخرێتەوە، لە بایکۆتکردنی دەوام بەردەوام دەبن.

ڕاشیانگەیاند بایکۆتکردنەکە سەرجەم نەخۆشخانەکانی ناو شاری سلێمانی و دەرەوەی سلێمانی فریاکەوتنەکانی ناو شار و دەرەوەی شار، بنکە و مەڵبەندە تەندروستیەکان و سەنتەرەکان دەگرێتەوە.

منداڵێك لەكاتی مەلەكردندا خنكا
پێشت منداڵێك لەكاتی مەلەكردندا خنكا
سودانی بۆ په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی: لەماوەیەکی زۆر نزیکدا پارە بۆ مووچەدەنێرین
دواتر سودانی بۆ په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی: لەماوەیەکی زۆر نزیکدا پارە بۆ مووچەدەنێرین
ەیوەندیدار